٢٧ ئایار ٢٠١٧ - ١٧:٤٤
ئامادەین بۆ هاکاریەکان لە نێوان ئێران، ڕوسیا و سوریا

ئێمە ئامادەین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی بەرنامە نەوەویەکەی خۆمان لەگەڵ ڕوسا

سەرۆک کۆمار لە گفت و گۆ لەگەڵ هاوتای ڕوسی خۆی دا وتی : هاوکاریەکانی ڕوسیە لە بەڕێوبردنی بەرجام و هاوکاریەکانی سەبارەت بە پڕوسەی نەوەوی لە نێوان دو وڵات دا، لە لایەن ئێمەوە پێشوازی لێوە دەکرێت و تاران ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت ئێمە ئامادەین بۆ بە ئەنجام گەیاندنی بەرنامە نەوەویەکەی خۆمان لەگەڵ ڕوسا بۆ بەرنامە ئاشتی خوازیەکانی نێودەوڵەتی.

كۆشكی كرملن رایگەیاند، ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی روسیا پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران ‌ئەنجامداوەو تەئكیدیان لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر كردووەتەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەمڕۆ شەممە كۆشكی كرملن بڵاویكردەوە، ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران باسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەكانی هەردوو وڵاتیان كردوە، لەوانە پڕۆژە هاوبەشەكان لەبواری نەوت و گاز و پڕۆژە ئەتۆمییەكان لە بواری ئاشتیدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڤلادمێر پۆتین و حەسەن رۆحانی تەئكیدیان لەسەر پێویستی هەوڵدانی زیاتر كردووەتەوە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریا.

هەروەها پۆتین پیرۆزبایی لە حەسەن رۆحانی كردووە بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی وڵاتی ئێران.